گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

بەرهەم ساڵح پارێزگاری موسڵ لە کۆبوونەوەیەک دەکاتە دەرەوە

2019.03.22 - 16:37
بەرهەم ساڵح پارێزگاری موسڵ لە کۆبوونەوەیەک دەکاتە دەرەوە

 

ناس کورد-

بە وتەی سەرچاوەیەك سەرۆككۆماری عێراق پارێزگاری نەینەوای لەو كۆبوونەوەیە كردۆتە دەرەوە كە ئەمرۆ بە بەشداری سەرۆككۆمار و سەرۆكی پەرلەمان لەو شارە ئەنجامدراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەك بۆ ناس كورد، كە داوای كرد ناوی ئاشكرا نەكرێت لە كۆبوونەوەكەی ئەمرۆدا بەرهەم ساڵح سەرۆككۆماری عێراق، پارێزگاری نەینەوا نۆفڵ عاكوبی كردۆتە دەرەوە، كە كۆبوونەوەكە تایبەت بووە بە تاووتوێكردنی ڕوداوەكەی ڕوباری دیجلە.

لە كۆبوونەوەدا محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان و ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمان بەشداریان تێدا كرد و باسیان لە ڕوداوەکەی دوێنێی ڕوباری دیجلە و دۆخی شاری موسڵیان کرد.

لە پاش كۆبوونەوەكە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا بەرهەم ساڵح و محەمەد حەلبوسی جەختیانكردەوە لە دانانی چارەسەرێكی ڕیشەیی بۆ كێشەكانی شاری موسڵ، سەرۆكی پەرلەمانیش ئاماژەی بەوەكرد: "پێویستە ئیدارەی موسڵ بدرێـتە دەست كەسانی بەتوانا"، وتیشی: "كەمتەرخەمی ئیداریی ڕوون لە شارەكەدا هەیە".