گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکێتی دەیەوێت بەبێ پارتی پۆستی وەزیری داد یەکلابکاتەوە

شاندی یەکێتی سەردانی عەبدولمەهدی دەکات

2019.02.28 - 11:29
شاندی یەکێتی سەردانی عەبدولمەهدی دەکات

ناس کورد-

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شاندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بەغدا سەردانی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراقیان کرد، میدیا عێراقییەکانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ئامانجی سەردانەکە یەکلاکردنەوەی پۆستی وەزیری دادی حکومەتی عێراقە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کە وێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتووە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شاندێکی یەکێتی نیشتمانی بە سەرۆکایەتی کۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی سەردانی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانیان کردووە.

 لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە نەکراوە، بەڵام بەپێی دەزگا ڕاگەیاندنەکانی عێراق، ئامانجی سەرەکیی سەردانەکەی شاندی یەکێتی یەکلاکردنەوەی وەزیری دادی حکومەتەکەی عەبدولمەهدییە بۆ کاندیدەکەی یەکێتی.

زیاتر لە سێ مانگە کابینەی نوێی حکومەتی حکومەتی عێراق پێکهێنراوە، بەڵام هێشتا چەند وەزارەتێک بەبێ وەزیر ماونەتەوە، لەنێویاندا وەزارەتی داد کە پشکی کوردە و یەکێتی نیشتمانی دەیەوێت ئەو پۆستە بۆ کاندیدەکی ئەوان بێت، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان بەوە ڕازی نییە.

ئەشواق جاف، ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی، بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند، بەپێی شایستەی هەڵبژاردن پۆستی وەزیری داد دەبێت بۆ پارتی دیموکرات بێت.