گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

بڕیار له‌ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووان ده‌درێت

سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كەی عێراق له‌سه‌ر ڕوداوه‌كه‌ی موسڵ كۆده‌بنه‌وه‌

2019.03.22 - 12:38
سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كەی عێراق له‌سه‌ر ڕوداوه‌كه‌ی موسڵ كۆده‌بنه‌وه‌

ناس كورد- ئه‌حمه‌د مسته‌فا

سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق ئه‌مشه‌و له‌ به‌غدا كۆدبنه‌وه‌ و سه‌رۆك كۆماری عێراق پاش سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ موسڵ به‌ڵێنی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ و سزادانی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌دات كه‌ هۆكارن به‌ ڕووداوه‌كه‌.

حه‌سه‌ن جیهاد، وته‌بێژی له‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق به‌ ناس كورد-ی ڕاگه‌یاند"ئه‌مشه‌و هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق له‌ به‌غدا كۆده‌بنه‌وه‌ و به‌ وردی باس له‌ ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌كرێت و چه‌ند بڕیارێك ده‌درێت تا كاره‌ستاێكی له‌و جۆره‌ دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌، ئه‌و كه‌سانه‌شی هۆكارن به‌ ڕووداوه‌كه‌ سزا ده‌درێن".

بەوتەی جیهاد له‌ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌گه‌ڵ یه‌كه‌ ئیدارییه‌كانی موسڵ و كه‌سوكاری زیانلێكه‌تووان، داواكراوه‌ قه‌ره‌بوویان بكرێته‌وه‌، ئه‌و پرسه‌ش له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت.

سەردانەكەی سەرۆك كۆماری عێراق بۆ موسڵ هاوكاتە لەگەڵ كۆبوونەوەیەكی لەناكاوی ئەنجوومەنی پارێزگای موسڵ بۆ بەواداچوونی رووداوەكەی دوێنێ‌ (پێنجشەممە) و ژێر ئاوكەوتنی بەلەمێكی گەشتیاری و گیانلەدەستدانی ژمارەیەك لەسەرنشینەكانی.

دوێنێ‌ (پێنجشەممە) بەلەمێكی گەشتیاری لە یەكێك لە دوورگە گەشتیارییەكانی ڕووباری دیجلە لە شاری موسڵ ژێر ئاو كەوت و بەهۆیەوە قوربانییەكی زۆری لێكەوتەوە.