گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرهەم ساڵح گەیشتە موسڵ

2019.03.22 - 10:55
بەرهەم ساڵح گەیشتە موسڵ

ناس كورد-

بۆ بەدوداچوونی رووداوی ژێر ئاوكەوتنی بەلەمێكی گەشتیاریی و گیانلەدەستدانی ژمارەیەكی زۆر لەسەرنشینەكانی، سەرۆك كۆماری عێراق گەیشتە شاری موسڵ.

پەیامنێری ناس رایگەیاند "بەرەبەیانی ئەمڕۆ (هەینی) بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق گەیشتە شاری موسڵ".

پەیامنێری ناس روونیدەكاتەوە "لەسەردانەكەیدا بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق لەگەڵ نوفل ئەلعاكوب پارێزگاری شارەكە و لیوا نەجم ئەلجبوری فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی موسڵ، كۆبوەوە".

سەردانەكەی سەرۆك كۆماری عێراق بۆ موسڵ هاوكاتە لەگەڵ كۆبوونەوەیەكی لەناكاوی ئەنجوومەنی پارێزگای موسڵ بۆ بەواداچوونی رووداوەكەی دوێنێ‌ (پێنجشەممە) و ژێر ئاوكەوتنی بەلەمێكی گەشتیاری و گیانلەدەستدانی ژمارەیەك لەسەرنشینەكانی.

دوێنێ‌ (پێنجشەممە) بەلەمێكی گەشتیاری لە یەكێك لە دوورگە گەشتیارییەكانی ڕووباری دیجلە لە شاری موسڵ ژێر ئاو كەوت و بەهۆیەوە قوربانییەكی زۆری لێكەوتەوە و بەپێی ئامارە نافەرمییەكان لەو رووداوەدا تەنها توانراوە 44 كەس رزگار بكرێت كە لەو ژمارەیە 21 كەسیان لەلایەن ڕێكخراوی مانگی سووری عێراقی ڕزگاركراوون كە سەرجەمیان منداڵ بوون و حەوتیان ڕادەستی خێزانەكانیان كراوەتەوە و 14ی دیكەشیان دراون بە هێزە ئەمنییەكان بۆ دۆزینەوەی خێزانەكانیان.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ (هەینی) فەرمانگەی پزیشكی دادوەری لەپارێزگای موسڵ لەدواین ئاماریدا لەبارەی رووداوی ژێر ئاوكەوتنی بەلەمەكەی شاری موسڵ رایگەیاند “تائێستا 100 تەرمی ئەو رووداوە رادەستی فەرمانگەكەمان كراوە”.