گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ: كاتی ئەوەیە ئەمریكا دانبنێت بەسەروەری ئیسرائیل لە جۆلان

2019.03.22 - 10:41
ترەمپ: كاتی ئەوەیە ئەمریكا دانبنێت بەسەروەری ئیسرائیل لە جۆلان

ناس كورد-

لەگۆڕانكارییەكی گەورە لە سیاسەتی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاند "كاتی ئەوەیە ئەمریكا دانبنێت بەسەروەری ئیسرائیل لە جۆلان".

لەمیانەی بڵاوكردنەوەی تویتێكدا لەهەژماری خۆی لەتویتەر، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا وتی "دوای 52 ساڵ، ئێستا كاتی ئەوەیە ئەمەریكا بەتەواوەتی دان بنێت بە سەروەری ئیسڕائیلدا لە جۆلان كە گرنگییەكی ستراتیژیی و ئاسایشی هەیە بۆ دەوڵەتی ئیسڕائیل و سەقامگیری ناوچەكە".

تویتەكەی ترەمپ هاوكاتە لەگەڵ سەردانێكی چاوەڕوانكراوی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بۆ ئەمریكا كە بڕیارە لەهەفتەی داهاتوو ئەنجام بدرێت.

بەرزاییەكانی جۆلان ناوچەیەكی شاخاوییە لە باشووری رۆژئاوای سووریا، ئیسرائیل لە ساڵی 1967 داگیری كرد.

لەسەردانە چاوەڕوانكراوەكەی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بۆ ئەمریكا، بڕیارە وتارێك لەبەردەم لیژنەی كاروباری گشتی ئەمەریكی و ئیسڕائیلدا كە بە (ئەیپاك) ناسراوە، بخوێنێتەوە.

لەدوای تویتەكەی ترەمپیش، ناتانیاهۆ سوپاسی سەرۆكی ئەمریكای كرد و ئاماژەی بەوە كرد "سەرۆك ترەمپ بەو راگەیاندنە تایبەتەی سەبارەت بە جۆلان مێژووی بۆ خۆی دروستكرد".