گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەیان تەرم رادەستی پزیشكی دادوەری كراوون

دوا ئاماری قوربانیانی رووداوەكەی شاری موسڵ

2019.03.22 - 09:05
App store icon Play store icon Play store icon
دوا ئاماری قوربانیانی رووداوەكەی شاری موسڵ

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-
ئاماری قوربانیانی رووداوی ژێر ئاوكەوتنی بەلەمەكەی شاری موسڵ بەرزبوە و بەوتەی بەرپرسانی فەرمانگەی پزیشكی دادوەری ئەو پارێزگایە "دەیان تەرم رادەستی فەرمانگەكەیان كراوە".

فەرمانگەی پزیشكی دادوەری لەپارێزگای موسڵ لەدواین ئاماریدا لەبارەی رووداوی ژێر ئاوكەوتنی بەلەمەكەی شاری موسڵ رایگەیاند "تائێستا 100 تەرمی ئەو رووداوە رادەستی فەرمانگەكەمان كراوە".

دوێنێ‌ (پێنجشەممە) بەلەمێكی گەشتیاری لە یەكێك لە دوورگە گەشتیارییەكانی ڕووباری دیجلە لە شاری موسڵ ژێر ئاو كەوت و بەهۆیەوە قوربانییەكی زۆری لێكەوتەوە و بەپێی ئامارە نافەرمییەكان لەو رووداوەدا تەنها توانراوە 44 كەس رزگار بكرێت كە لەو ژمارەیە 21 كەسیان لەلایەن ڕێكخراوی مانگی سووری عێراقی ڕزگاركراوون كە سەرجەمیان منداڵ بوون و حەوتیان ڕادەستی خێزانەكانیان كراوەتەوە و 14ی دیكەشیان دراون بە هێزە ئەمنییەكان بۆ دۆزینەوەی خێزانەكانیان.

هەر لەدوای رووداوەكە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتە شاری‌ موسڵ‌ بەمەبەستی‌ لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە وردەكاری‌ ڕوداوەكە و نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاوی كردەوە "سەرۆك وەزیران لەشاری موسڵەوە بۆ ماوەی سێ‌ رۆژ ماتەمینی گشتی لەسەرانسەری وڵات و باڵێوزخانە و نوێنەرایەتییەكانی عێراق لە دەرەوە راگەیاند".

هاوكات دادگای لێكۆڵینەوەی موسڵ راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا بڕیاری دەستبەسەركردنی بۆ نۆ كەس لە كارمەندانی بەرپرسی ئەو بەلەمە دەركرد كە دوێنێ‌ لە ڕووباری دیجلەدا ژێر ئاو كەوت.

هاوكات دادگاكە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، فەرمانی دەستگیركردن بۆ هەریەك لە خاوەنی دوورگە گەشتیارییەكە و خاوەنی بەلەمەكەش دەركراوە، لایەنە پەیوەندیدارەكانیشی ڕاسپاردووە بۆ ئەنجامدانی ڕێوشوێنی پێویست.