کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
قائیمقامیەتی قەزای پشدەر لە راگەیەندراوێکدا دانیشتوانی قه‌زاى قەڵادزێ و سنوری پشدەر ئاگاداردەکاتەوە کە بەهۆی پووچەڵکردنەوە ئەو بۆمبه ناپاڵمهى كه لە نزیک کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ کەوتەخوارەوە ئەگەری بیستنی دەنگی بەرز هەیە.
پێشتر، مقه‌ده‌م محه‌مه‌د فازیڵ، وته‌بێژی ئاسایشی ڕاپه‌ڕین به ناس كورد -ی ڕاگه‌یاندبوو، ئەمڕۆ هاوڵاتیه‌ك بە ته‌له‌فۆن هێزه‌كانی ئاسایشی ئاگادار كردۆته‌وه کر بۆمبێكی ناپاڵم له سنووری ده‌روازه‌ی قه‌ڵادزێ له فڕۆكه‌یه‌ك كه‌وتوته خواره‌وه و هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه.
وتەبێژەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد هێزەکانیان گه‌یشتوته سه‌ر شوێنی ڕوداوه‌كه و ده‌ستیان بهلێكوڵینهوه كردووه، وتیشی: “تا ئێستا دیار نییه ئەو بۆمبە له چ فڕۆكه‌یه‌ك كه‌وتۆته خواره‌وه”.