کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییە عێراقییەکان ساتی وەرگەڕانی بەلەمەکەی ئەمڕۆی موسڵ بڵاوکرایەوە کە لە کاتی گواستنەوەی دەیان گەشتیاردا وەرگەڕا.
ئەمڕۆ بەلەمێکی گەشتیاری لە یەکێک لە دوورگە گەشتیارییەکانی لە ڕووباری دیجلە لە شاری موسڵ وەرگەڕا و بەهۆیەوە قوربانییەکی زۆری لێکەوتەوە.
بەپێی دوایین ئامارەکان، لە ڕووداوەکەدا 76 گیانیان لەدەستداوە جگە لە ئەوانەی کە تا ئێستا بێسەروشوێنن، هاوکات 44 کەس ڕزگارکراون.
ڕێکخراوی مانگی سووری عێراقییش ڕزگارکردنی 21 منداڵی ڕایگەیاند کە حەوتیان ڕادەستی خێزانەکانیان کراوەتەوە و 14ی دیکەشیان دراون بە هێزە ئەمنییەکان بۆ دۆزینەوەی خێزانەکانیان.
https://www.facebook.com/alforattv.net/videos/315814789117222/