گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەهۆی ڕووداوەکەی موسڵەوە

عێراق ماتەمینی گشتیی ڕاگەیاند

2019.03.21 - 21:53
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق ماتەمینی گشتیی ڕاگەیاند

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە موسڵەوە ماتەمینی گشتی لە سەرتاسەری وڵاتدا بۆ ڕووداوەکەی ئەمڕۆی ڕووباری دیجلە ڕاگەیاند.


نوسینگه‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق بڵاویكرده‌وه‌، عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ گه‌یشته‌ شاری‌ موسڵ‌ به‌مه‌به‌ستی‌ له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ ورده‌كاری‌ ڕوداوی ژێرئاوكه‌وتنی‌ به‌له‌مێك له‌ دورگه‌یەکی گه‌شتیاری‌ شاره‌كه‌.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە کە سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق سه‌ره‌خۆشی‌ له‌ كه‌سوكاری‌ قوربانیانی‌ رووداوه‌كه‌ كردوه‌ و به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ ماوەی سێ رۆژ ماته‌مینی‌ گشتی‌ له‌ سه‌رانسه‌ری‌ وڵات و باڵێوزخانه‌ و نوێنه‌رایه‌تییه‌كانى عێراق له‌ ده‌ره‌وه‌ راگه‌یاندووە.

 

پێشتریش عه‌بدولمه‌هدی له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا داوای كرد، به‌ مه‌به‌ستی ده‌رخستنی هۆكاری رووداوه‌كه‌، له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێردا لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له‌ له‌ رووداوه‌كه‌ی موسڵ بكرێت و راپۆرتێكی‌ ئاڕاسته‌ بكرێت.

 

ئەمڕۆ بەلەمێکی گەشتیاری لە یەکێک لە دوورگە گەشتیارییەکانی لە ڕووباری دیجلە لە شاری موسڵ وەرگەڕا و بەهۆیەوە قوربانییەکی زۆری لێکەوتەوە.

 

بەپێی دوایین ئامارەکان، لە ڕووداوەکەدا 76 گیانیان لەدەستداوە، جگە لەو كه‌سانەی کە تا ئێستا بێسەروشوێنن، هاوکات 44 کەس ڕزگارکراون.