گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ خاوەنی دوورگە و بەلەمەکەش دەرچووە

نۆ کەس لەسەر ڕووداوەکەی موسڵ دەستبەسەرکران

2019.03.21 - 21:44
نۆ کەس لەسەر ڕووداوەکەی موسڵ دەستبەسەرکران

 

ناس کورد-

 

دادگای لێکۆڵینەوەی موسڵ ڕایگەیاند کە نۆ کەس لە کارمەندانی بەرپرس لە ڕووداوەکەی ئەمڕۆی موسڵ دەستبەسەر و فەرمانی دەستگیرکردنیش بۆ خاوەنی دوورگە گەشتیارییەکە و خاوەنی بەلەمەکەش دەرچووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دادگای لێکۆڵینەوەی موسڵ کە وێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتووە، دادگاکە بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ نۆ کەس لە کارمەندانی بەرپرسی ئەو بەلەمە دەرکردووە کە ئەمڕۆ لە ڕووباری دیجلەدا وەرگەڕا.

هاوکات دادگاکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ هەریەک لە خاوەنی دوورگە گەشتیارییەکە و خاوەنی بەلەمەکەش دەرکراوە، لایەنە پەیوەندیدارەکانیشی ڕاسپاردووە بۆ ئەنجامدانی ڕێوشوێنی پێویست.

 ئەمڕۆ بەلەمێکی گەشتیاری لە یەکێک لە دوورگە گەشتیارییەکانی لە ڕووباری دیجلە لە شاری موسڵ وەرگەڕا و بەهۆیەوە قوربانییەکی زۆری لێکەوتەوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، لە ڕووداوەکەدا 76 گیانیان لەدەستداوە جگە لە ئەوانەی کە تا ئێستا بێسەروشوێنن، هاوکات 44 کەس ڕزگارکراون.

ڕێکخراوی مانگی سووری عێراقییش ڕزگارکردنی 21 منداڵی ڕایگەیاند کە حەوتیان ڕادەستی خێزانەکانیان کراوەتەوە و 14ی دیکەشیان دراون بە هێزە ئەمنییەکان بۆ دۆزینەوەی خێزانەکانیان.

 

[youtube_video id="dNHjQpdXruE"]