گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و ڤیدیۆ.. ئامەد گەورەترین ئاهەنگی نەورۆزی گێڕا

2019.03.21 - 21:18
وێنە و ڤیدیۆ.. ئامەد گەورەترین ئاهەنگی نەورۆزی گێڕا

 

ناس کورد-

 

هاوشێوەی نەورۆزەکانی ڕابردوو، شاری ئامەدی باکوری کوردستان گەورەترین ئاهەنگی نەورۆزی لەسەر ئاستی چوارپارچەکەی کوردستان گێڕا و بەسەدان هەزار کەس بەشدارییان تێیدا کرد.

 

نەورۆزی ئەمساڵ لە باکوری کوردستان و شاری ئامەد هاوکاتە لەگەڵ ئەو فشارانەی لەسەر پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) هەن لە تەواوی تورکیا و بەو هۆیەوە هەزاران ئەندام و لایەنگریان زیندانیکراون.

 

هەروەها ئاهەنگەکەی ئەمڕۆ لە گەرمەی هەڵمەتی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیادایە کە بڕیارە کە کۆتایی ئەم مانگەدا بەڕێوەبچێت و هەدەپەش دەیەوێت لە پارێزگاکانی باکوری کوردستان سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.

 

هەر لە چوارچێوەی ئاهەنگی نەورۆزی ئەمساڵ لە ئامەد، پەیامی لەیلا گوڤەن پەرلەمانتاری هەدەپە خوێندرایەوە کە بە ئامانجی شکاندنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان، ماوەی 134ڕۆژە لە مانگرتندایە.

 

https://www.facebook.com/KurdiHDP/videos/310831446274535/