ناس كورد-
بۆمبێكی ناپاڵم له سنووری ده‌روازی قه‌ڵادزێ بەبێ ئەوەی بتەقێتەوە كه‌وته خواره‌وه و هێزه‌كانی ئاسایشی ڕاپهڕینشی ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه.
مقه‌ده‌م محه‌مه‌د فازیڵ، وته‌بێژی ئاسایشی ڕاپه‌ڕین به ناس كورد -ی ڕاگه‌یاند، ئەمڕۆ هاوڵاتیه‌ك بە ته‌له‌فۆن هێزه‌كانی ئاسایشی ئاگادار كردۆته‌وه کر بۆمبێكی ناپاڵم له سنووری ده‌روازه‌ی قه‌ڵادزێ له فڕۆكه‌یه‌ك كه‌وتوته خواره‌وه و هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه.
وتەبێژەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد هێزەکانیان گه‌یشتوته سه‌ر شوێنی ڕوداوه‌كه و ده‌ستیان بهلێكوڵینهوه كردووه، وتیشی: "تا ئێستا دیار نییه ئەو بۆمبە له چ فڕۆكه‌یه‌ك كه‌وتۆته خواره‌وه".