گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

باس لە گیانلەدەستدانی 80 کەس دەکرێت

بەڤیدیۆ.. بەلەمێک لە ڕووباری دیجلەدا بە 100 سەرنشینەوە وەرگەڕا

2019.03.21 - 16:40

ناس کورد-

 

بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمێک لە ڕووباری دیجلە لە نزیک شوێنێکی گەشتیاریی شاری موسڵ، باس لە گیانلەدەستدانی نزیکەی 80 کەس دەکرێت.

پەیامنێری ناس ڕایگەیاند بەلەمەکە ژمارەیەکی زۆر لە خێزانی پێبووە و بەڕێوەبووە بۆ دوورگەی گەشتیاریی "رەبیعەین" لە ڕووباری دیجلە کە دەکەوێتە دارستانێکی نزیک شاری موسڵەوە.

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە هەندێک زانیاریی باس لەوە دەکەن کە 100 گەشتیار لەسەر بەلەمەکەبوون و  زیاتر لە 80ـیان گیانیان لەدەستدابێت.

لە دوای ڕووداوەکە دەستبەجێ چەند تیمێکی فریاکەوتن چوون بە هانای ئەو گەشتیارانەی کەوتبوونە ناو ئاوەکەوە، "تا ئێستا توانیویانە تەنها 5 گەشتیار رزگاکراون."