ناس كورد-هەڤاڵ فەتاح
نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەتاران بەپێویستیدەزانێت هەرێمی كوردستان هاوسەنگی لەنێوان ئەمریكا و كۆماری ئیسلامی كوردستان رابگرێت و بەوتەی ئەو "پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و تاران لەئاستێكی باشدایە".
نازم دەباغ نوێنەری هەرێمی كوردستان لەتاران تایبەت بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند " پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و ئێران لە ئاستێكی باشدایە و دەبێت هەرێم كار بكات بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی پەیوەندییەكانی لە نێوان ئەمریكا وئێران لە چوارچێوەی سیاسەتی دەرەوی عێراقدا".
دەباغ لەو بڕوایەدایە گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران كاریگەری كردوەتە سەر دۆخی ئابووری و قەبارەی ئاڵوگۆڕكردنی نێوان هەرێمی كوردستان وكۆماری ئیسلامی ئێران.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ (پێنجشەممە) حەسەن رۆحانی بەبۆنەی جەژنی نەورۆز پەیامێكی ئاراستەی پارتە سیاسیەكانی ئێران كرد و داوای لێكردن كێشەكانیان وەلا بنێن لەپێناوی خزمەتكردن بەئێران و هاووڵاتیانی ئێران.
نوێنەری هەرێم لەتاران رەتیكردەوە لە ئێستادا هیچ وتووێژیك هەبێت لە نێوان كۆماری ئیسلامی و پارتە سیاسیەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان.
"پەیوەندییەكانی ئێران وهەرێمی كوردستان بەپێی قۆناغە جیاوازەكان بەرزیی و نشێویی بەخۆیەوە بینیوە بەڵام پێشبینی دەكرێت ئەو پەیوەندیانە بە ئاستێكی باش بەرەو پێشەوە بچێت لەداهاتوودا" نازم دەباغ وای وت.