گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیسی سلێمانی: بكوژی هاووڵاتییەكەی دوێنێ‌ شەوی كانی كوردە دەستگیركرا

2019.03.21 - 15:30
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسی سلێمانی: بكوژی هاووڵاتییەكەی دوێنێ‌ شەوی كانی كوردە دەستگیركرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-

پۆلیسی سلێمانی كەسێك بەتۆمەتی كوشتنی هاووڵاتییەكی گەڕەكی كانی كوردەی شاری سلێمانی دەستگیردەكات و زانیاری لەبارەی گروپێك ئاشكرا دەكات كە بۆ ئازادكردنی هاووڵاتییەك داوای پارەیان لەكەسوكارەكەی كردووە.

لەمیانەی ئەنجامدانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی وتی "هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار ئەو كەسەیان دەستگیركرد كە شەوی رابردوو لەگەڕەكی كانی كوردە كەسێكی كوشت".

بەوتەی سەركەوت ئەحمەد شەوی رابردوو چەند كەسێك چوونەتە سەر ماڵیك كە كێشەی كۆمەڵایەتیی هەیە لەنێوانیاندا و تەقەكراوە، لە ئەنجامی تەقەكردنەكەشدا كەسیك برینداربووە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

"لە ئێستادا هەر سێ دەستگیركراوەكە بە تۆمەتی بەشداریكردنیان لە تەقەكردنەكەدا بە بڕیاری دادوەر بەندكراوون" سەركەوت ئەحمەد وای وت.

لەبەشێكی تری كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بە رووداوی رفاندنی كەسێك لەنزیك پردی كۆبانیدا كە رفێنراوەكە سێ‌ شەو لەلای رفێنەرەكان ماوەتەوە و بۆ ئازادكردنی داوای پارەیان لەكەسوكارەكەی كردووە.

سەركەوت ئەحمەد روونیكردەوە "رفێنەرەكان داوای پێنج هەزار دۆلاریان لەكەسوكاری كردووە بۆ ئازادكردنی".

وتیشی "پۆلیسی سەرچنار توانییان كەسە بەبارمتە گیراوەكە رزگار بكەن و بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەكە سێ‌ كەس دەستگیركران".