کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
نێردەی پێشووی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لەهاووڵاتیانی كورد دەكات و دەڵێت "قەرزاری كوردین".
برێت مەكگۆرك نێردەی پێشووی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەشەڕی دژی داعش، لەتویتێكدا كە لەهەژماری خۆی لەتویتەر بڵاوی كردۆتەوە پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لەهاووڵاتیانی كوردستان دەكات و نووسیویەتی "پیرۆزبایی نەورۆز لە خەڵكی كوردستانی عێراق و هەموو ئەو كەسانە دەكەم كە لە باكوری سوریا ئاهەنگی نەورۆز دەگێڕن".
مەكگۆرك لەتویتەكەیدا هیوایخواستووە كە لەساڵی نوێی كوردیدا ئاشتی و سەقامگیری بۆ هەردوو وڵاتی سوریا و عێراق بەدی بهێنێت.
دەشڵێت "هەمووان قەرزاری كوردین".