گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

گرفت بۆ رێگەی سەر بەنداوی دەربەندیخان دروست بووە

دەربەندیخان: زیاتر لە 2 هەزار ئۆتۆمبێل روویكردۆتە ناوچە گەشتیارییەكان

2019.03.21 - 14:35
دەربەندیخان: زیاتر لە 2 هەزار ئۆتۆمبێل روویكردۆتە ناوچە گەشتیارییەكان

ناس كورد-هەڤاڵ فەتاح


بەشێك لەهاووڵاتیانی كوردستان بۆ بەسەربردنی كاتێكی خۆش لەرۆژی جەژنی نەورۆزدا روویان لەناوچە گەشتیارییەكانی قەزای دەربەندیخانیان كردووە و بەوتەی بەرپرسانی پۆلیسی هاتوچۆ "لەبەرەبەیانەوە زیاتر لە دوو هەزار ئۆتۆمبێل روویان لەناوچە گەشتیارییەكانی ناوچەكە كردووە".

رائید ڕێژەن بورهان ئەحمەد بەڕێوەبەری هاتووچۆی دەربەندیخان تایبەت بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند "لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە زیاتر لە دوو هەزار ئۆتومبیل ڕوویانكردووەتە ناوچە گەشتیاریەكانی قەزای دەربەندیخان".

بەوتەی بەڕێوەبەری هاتووچۆی دەربەندیخان زیاتر لە 80 كارمەند و ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتیەكەیان لە 15 مەفرەزەی تایبەتدا لە ئەركدان و بەسەر ڕێگا سەرەكیەكان و لاوەكیەكانی شوێنە گەشتیارییەكان، دابەش كراوون.

قەزای دەربەندیخان بە دووری 60 كم دەكەوێتە باشووری شاری سلێمانی وچەندین شوێنی گەشتیاری تێدایە وەك (دەریاچەی دەربەندیخان، چیای قەرەداغ، هاوینە هەواری سەرتەك و شەمێران، باین قوین وسێوەسێنان).

بەڕێوەبەری هاتووچۆی قەزای دەربەندیخان روونیدەكاتەوە كە جگە لەوەی گرفت و جەنجاڵی بۆ ئەو رێگایە دروست بووە كە دەچێتە سەر بەنداوی دەربەندیخان، هیچ رووداوێكی هاتوچۆ رووینەداوە.
وتیشی "لە ئێستادا بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دەربەندیخان لە هەوڵداین بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتە".