گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پڕۆسەی چاکسازی لە پەرلەمان دەستپێدەکەین

هێمن هەورامی بۆ پەرلەمانتاران: چاوەڕێی ئەوە نەبن ئوتومبێلتان بۆ دابینبکرێت

2019.02.28 - 10:03
هێمن هەورامی بۆ پەرلەمانتاران: چاوەڕێی ئەوە نەبن ئوتومبێلتان بۆ دابینبکرێت

 

 

ناس کورد-

 

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت پڕۆسەیەکی چاکسازییان لەناو پەرلەمان دەستپێکردووە و بە هەدەردانی بودجەو میزاجیەت لە هاوکاری و ئیمتیازات بە تەواوەتی ڕاتدەکەنەوە، دەشڵێت بە پەرلەمانتارانمان ڕاگەیاند کە چاوەڕیی ئەوە نەبن لە بودجەی پەرلەمان ئۆتۆمبیل دابین بکریت.

 

هێمن هەورامی لە نووسینێکدا کە لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردوەتەوە باسی لەوە کردووە چاکسازییان لە دەستەی سەرۆکایەتی ئیستای پەرلەمانەوە دەستپێکردووە و "ئەو کراوەییەی لەدەسەلاتی سەرفی دارایی و هاوکارییەی کە دەستەی سەرۆکایەتی هەیبووە نەمانهێشتووە. لە رۆژانی رابردوو، لەگەل سەرجەم راویژکارەکان و بەریوەبەرکانی ناو پەرلەمان کۆبووینەتەوەو ئەم سیاسەت و شیوەی کارەمان بۆ روونکردوونەتەوە. رامانگەیاندووە ، بەرزکردنەوەی پلە ، بە میزاج و نایاسایی بە تەواوەتی رەتدەکەینەوە، دیاردەی واستەو واستەکاری ، بە هەدەردانی بودجەو میزاجیەت لە هاوکاری و ئیمتیازات بە تەواوەتی رەتدەکەینەوە."


"بە پێچەوانەی خولەکانی دیکە ریگا نادەین لە بودجەی گشتی هاوکاری بێ بنەما بە بیانوی جۆراوجۆر بۆ پەرلەمانتار خەرج بکریت، ریگا نادەین لە سامانی گشتی بابەتی ئۆتۆمبیل کرین رووبدات. لە بری ئەوە ، پیشنیارمان بۆ کردوون کە شەفافانە ، مانگانە بری %٢ ی موچەکانیان بخریتە سندوقیک و پەرلەمانی کوردستانیش بە هەمان بڕ، هاوکاری ئەو سندوقە بیت بۆ حالەتی تەندروستی و حالەتی لە ناکاو و پێویستیان."

 

جێگری سەرۆکی پەرلەمان باس لەوەش دەکات بۆ کاروباری گواستنەوە و کاری رۆژانەی پەرلەمانتاران و هاتوچۆی شارو شارۆچکەکان و بەسەرکردنەوەی هاولاتیان بە پەرلەمانتارانیان ڕاگەیاندووە کە چاوەڕیی ئەوە نەبن لە بودجەی پەرلەمان ئۆتۆمبیل دابین بکریت، لە بری ئەوە چەند پیشنیارێکیان پیدراوە ، کە بە قیستی مانگانە لە موچەکانیان ، بە زەمانەتی پەرلەمان ئۆتۆمبیل بۆ خۆیان دابین بکەن . 

ئەو وتانەی هێمن هەورامی دوای ئەوە دێت، کە لە چەند ڕۆژی رابردوودا باس لەوە کرا سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لەیەکەم کاریدا پێشنیازی پێدانی ئۆتۆمبێل و دانانی سندوقی هاوکاری بۆ پەرلەمانتاران کردووە.