گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەدان میدیا و ئاژانسی هەواڵی رووماڵی دەكەن

ئاهەنگی نەورۆز لەئامەد دەستی پێكرد

2019.03.21 - 13:47
ئاهەنگی نەورۆز لەئامەد دەستی پێكرد

ناس كورد-


ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لەشاری ئامەد لەباكوردی كوردستان دەستی پێكرد و هەزاران هاووڵاتی تیایدا بەشداری دەكەن و تیایدا وتاری هاوسەرۆكی گشتی هەدەپە و نوێنەرانی پارتە كوردستانییەكان، دەخوێنرێتەوە.

لە ژێر دروشمی (بە دڵنیاییەوە سەردەكەوین و گۆشەگیری تێكدەشكێنین) ئاهەنگی جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ لەشاری ئامەد لەباكوری كوردستان بەڕێوەدەچێت.

میدیاكانی نزیك لەپارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) بڵاویان كردەوە "خوێندكارانی خوێندگەكان، ئەمڕۆ خوێندنگەكانیان بایكۆت كرد و ژنان بە جلوبەرگی ئاڵواڵی كوردی و خۆجێیەوە بەرەو گۆڕەپانی نەورۆز چوون و لە پێشی پێشەوەن".

ئاماژەش بەوە دەكەن "گەنجان بە دەم گۆڤەند و ئاهەنگگێڕانەوە دروشمەكانی (لەیلا گیوڤەن شكۆمانە)، (زولكوف گەزەنمان لەگەڵدایە) ، (بژی بەرخودانی زیندانەكان) و (بژی سەرۆك ئاپۆ) دەڵێنەوە".

ئاهەنگی جەژنی نەورۆزی ئەمساڵی ئامەد لەلایەن 268 میدیا و دامەزاروەی میدیای و ئاژانسی هەواڵی ناوچەیی و جیهانییەوە رووماڵ دەكرێت.

بەردان ئۆزتورك هاوسەرۆكی كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتیك، پەروین بوڵدان هاوسەرۆكی گشتیی هەدەپە، محەمەد ئارسلان هاوسەرۆكی گشتیی دەبەپە و نوێنەرانی حیزبە كوردستانییەكان لە ئاهەنگی نەورۆزدا وتە پێشكەش دەكەن و هەروەها پەیامی لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆكی كەجەدە دەخوێنرێتەوە.