گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سزای زیندانی هەتایی بەسەر سەرۆكی پێشووی یوگسلاڤیا سەپێندرا

2019.03.21 - 10:06
سزای زیندانی هەتایی بەسەر سەرۆكی پێشووی یوگسلاڤیا سەپێندرا

ناس كورد- هەڤاڵ فەتاح


بەتاوانی ئەنجامدانی جینۆساید دژ بەهاووڵاتیانی موسڵمانی وڵاتی بۆسنە، داگای تاوانی نێودەوڵەتی كە بارەگاكەی لەشاری لاهایە، سزای زیندانی هەتایی بەسەر سەرۆكی پێشووی یوگسلافیا سەپاند.

دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لە شاری (لاهای) بڕیاریدا بە سەپاندنی سزای هەتایی بەسەر سەرۆكی پێشووی یوگسلاڤیا (رادۆڤان كارادێچ) بە تۆمەتی ئەنجامدانی جینۆساید دژ بە هاووڵاتییە موسڵمانەكانی بۆسنە لەساڵی 1995، كە لە ئەنجامدا زیاتر لە 8000 هه زارهاوڵاتی سڤیلی بۆسنە لە كوشتارگەی (سەربرینیچا ) كوژران.

رادۆڤان كارادێچ لە نەودەكانی سەدەی ڕابردوو پێش دابەشبوونی ئەو وڵاتە لە ئەنجامی شەڕی ناوخۆیی كە لە ساڵی 1995 بەرپابوو، سەرۆكی یوگسلاڤیا بووە.

سوپای سربیا بۆ ماوەی زیاتر لە 44 مانگ شاری سەراسڤۆ پایتەختی بۆسنەیان ئابڵۆقەدا و بەردەوام بۆردومانیان كرد و پاشان بە فەرمانی كارادێچ دەیان هەزار هاووڵاتی لەلایەن سوپای سربیاوە كوژران.
لەدوای روخانی یوگسلافیا، كارادێچ توانی هەڵبێت و بۆ ماوەی 10 ساڵ خۆی حەشار بدات ولە ساڵی 2008 لەنزیك یەكێك لەبازگەكانی شاری بەلگردا توانرا دەستگیر بكرێت.