گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژیانی سروشتی بۆ هاووڵاتیانی عێراق دەگەڕێتەوە

فۆكۆیاما: پێویستە واشنتۆن گوێ‌ لەبەرهەم ساڵح بگرێت

2019.03.21 - 09:25
فۆكۆیاما: پێویستە واشنتۆن گوێ‌ لەبەرهەم ساڵح بگرێت

ناس كورد-

بیریاری بەناوبانگی ئەمریكی فرانسیس فۆكۆیاما لەرێگەی بڵاوكردنەوەی تویتێكەوە داوا لە ئەمریكا دەكات گوێ‌ لەبەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق بگرێت.

تویتەكەی فۆكۆیاما كۆمێنتێكە بۆ چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەی (واشنتۆن پۆست)ی ئەمریكی لەگەڵ بەرهەم ساڵح كە وەك وتارێك لەلایەن رۆژنامەنووس كریستیان كاریل داڕێژراوەتەوە.

لەوتارەكەدا و لەسەر زاری بەرهەم ساڵح بڵاوكراوەتەوە "ئەگەر پرسیاری ئەوەم لێ‌ بكەیت كە ئایا حكومەتی عێراقی سەركەوتووە؟ وەڵامت دەدەمەوە:بێگومان نەخێر. ئەگەر بپرسیت: ئایا دەوڵەتی عێراق لەرێگەدایە بەرەو سەركەوتن؟. لەوەڵامدا دەڵێم "هیوایەك بەوە هەیە كە وڵاتی عێراق بەرەو ئاراستەی راستەقینە هەنگاو بنێت بەڵام كێشەیەكی زۆریش لەو بارەیەوە لەئارادایە".

سەرۆك كۆماری عێراق لەچاوپێكەوتنەكەدا باسی لەرەگوریشەی قوڵی گەندەڵی كرد لە بونیادی حكومەتی عێراقیدا و شكستی حكومەت لەابینكردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكانی وەك ئاو و كارەبا بۆ هاووڵاتیان، هۆشداری لە ئەگەری گەڕانەوەی مەترسیی داعش كرد.

لەبەشێكی تری چاوپێكەوتنەكەدا ساڵح گەشبینی خۆی دەربڕی بەرامبەر بە ئایندەی عێراق و وتی "ژیان سەرلەنوێ‌ دەگەڕێتەوە، هەر كاتێك لەباڵەخانەی سەرۆكایەتی كۆمار دێمە دەرەوە هەست بەوە دەكەم كە زیاتر ژیانی سروشتی بۆ هاووڵاتیانی عێراق دەگەڕێتەوە، هەستدەكەم هەلێك هاتۆتە پێشەوە و دەبێت بیقۆزینەوە".