گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ: رەنگە ئەمشەو داعش لەناوبچێت

2019.03.21 - 08:46
App store icon Play store icon Play store icon
ترەمپ: رەنگە ئەمشەو داعش لەناوبچێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ستایشی ئەو پێشڕەوییانەی كرد كە لەشەڕی دژی رێكخراوی داعش بەدەستهێنراوە و ئاماژە بەوە دەكات كە كەوتنی "خەلافەت"ی داعش لەئان و ساتدایە.

لەمیانەی ئەنجامدانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەكۆشكی سپی، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا نەخشەیەكی بچووكی نیشانی رۆژنامەنووساندا و وتی "رەنگە سوورەكانی نێو ئەم نەخشەیە ئەو شوێنانە دەردەخات كە لەشەوی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا لەساڵی 2016دا بەدەست رێكخراوی داعشەوە بووە و نەخشەی بڵاوبوونەوەی داعش دەردەخات".

روونیشیكردەوە "ئەمەی خوارەوە هەمان نەخشەیە بەبێ‌ بوونی رەنگی سوور، لەراستیدا تەنها خاڵێكی بچووكی سوور ماوە و پێدەچێت هەر ئەمشەو ئەوەش لەناوبچێت".

هەروەها لەمیانەی كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەیدا سەرۆكی ئەمریكا جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە "نزیكەی 400 سەربازی ئەمریكا لەسوریا دەمێننەوە".

پێشتریش لەچەند هەفتەی رابردوودا ترەمپ چەند جارێك ئەوەی راگەیاندووە كە كۆتایی رێكخراوی داعش لەئان و ساتدایە و راگەیاندنی سەركەوتنی یەكجارەكی بەسەر ئەو رێكخراوە زۆر نزیكە.


لەئێستادا هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) كە هاوپەیمانییەتێكی عەرەبی و كوردییە و واشنتۆن هاوكارییان دەكات، لە گوندی باغوز كە بەدواهەمین مۆڵگەی داعش لەسوریا دادەنرێت شەڕی ئەو رێكخراوە دەكات.