گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکی نوێی کازاخستانی ناوی پایتەختی وڵاتەکەی گۆڕی

2019.03.20 - 17:48
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکی نوێی کازاخستانی ناوی پایتەختی وڵاتەکەی گۆڕی

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

 

سەرۆکی نوێی کازاخستنی لەکاتی مەراسیمی سوێندخواردنیدا بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو ناوی پایتەختی ئەو وڵاتەی لە ئەستانەوە بۆ "نور سوڵتان" گۆڕی ئەوەی ناوی سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتەیە.

 

گۆڕینی ناوی پایتەختی ئەو وڵاتە دەنگدانەوەیەکی زۆری لەو وڵاتەدا دروست کردووە، بەو پێیەی هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراو بووە و شاری ئەستانە ناوێکی مێژووییە بۆ گەلی کازاخستان.

نور سوڵتان نەزاربایف، تەمەن 78 ساڵ، بۆ ماوەی 30 ساڵ حوکمی کازاخستنی کرد و ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو بەشێوەیەکی کتوپڕ دەستلەکارکێشانەوەی ڕاگەیاند.

ئەستانە لە ساڵی 1997ەوە پایتەختی کازاخستانە و ژمارەی دانیشتووانەکەی 800 هەزار کەسە، پێشتر شاری "ئەلماتی" پایتەختی ئەو وڵاتەبووە، بەڵام لەگەڵ دەستبەرکابوونی نور سوڵتان ئەستانەش کرایە پایتەختی کازاخستان.