گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

راپۆرتێك دەدرێتە سەرۆكایەتی پەرلەمان

لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لەبارەی رووداوەكانی شەنگال پێكدەهێنرێت

2019.03.20 - 15:05
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لەبارەی رووداوەكانی شەنگال پێكدەهێنرێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد – فوئاد عەبدوڵا


لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لەبارەی رووداو و گرژییەكانی ئەمدواییەی هێزەكانی یەبەشە و سوپای عێراق لەقەزای شەنگال پێكهێنراوە و دوای نەورۆز راپۆرتی لیژنەكە دەدرێتە سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق.

ناسر یوسف محێدین ئەندامی لیژنەی بەرگری وئاسایش لە پەرلەمانی عێراق بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند" لە دوای گرژیەكانی نێوان سوپای عێراق ویەكینەكانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە) لیژنەیەكمان سەردانی پارێزگای موسڵی كرد و چاوی بە پارێزگار و ئەنجومەنی پارێزگا وقایمقام و ئەنجومەنی شەنگال و ئاوارەكانی كەمپەكانی پاریزگای دهوك كەوتووە".

بەوتەی پەرلەمانتارەكەی عێراق لیژنەكە تێبینی خۆیان تۆمار كردوە و لە ڕاپۆرتێكدا دەیدەنە سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق بۆ گفتوگۆكردنی و بڕیاردان لەبارەیەوە.

لەماوەی ئەم مانگەدا لەسەر سنووری ڕۆژئاوای كوردستان و لە قەزای شەنگال دووجار ئاڵۆزی و پێكدادان لە نێوان هێزەكانی حەشدی شەعبی و یەبەشە ڕویدا و كوژراو و برینداری لێكەوتەوە.

شەوی رابردووش عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند بارودوخی شەنگال لەژێر كونتڕۆڵی حكومەتی عێراقیدایە وگشت ڕێوشوێنەكان دەگرنە بەر بۆ دووبارە نەبونەوەی هەر حاڵەتێكی نەخوازراو لەو قەزایە .