گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باری ئابوری خەڵك باش دەبێت

نێچیرڤان بارزانی: كوردستان لەو ماوەیەدا جارێكی دیكە روودەكاتە خێر و خۆشی

2019.03.20 - 14:41
نێچیرڤان بارزانی: كوردستان لەو ماوەیەدا جارێكی دیكە روودەكاتە خێر و خۆشی

ناس كورد-

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژە بە باشبوونی دۆخی ئابوری هاووڵاتیانی كوردستان دەكات و دەڵێت "كوردستان لەو ماوەیەدا جارێكی دیكە روودەكاتە خێر و خۆشی".

لەمیانەی پەیامێكدا كە بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز پێشكەشی كرد، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرەڕای پیرۆزبایكردن لەهاووڵاتیانی كوردستان، وتی "ئێوەی خۆشەویست دڵنیابن كەوا پشوودرێژی و بەرگەگرتن و نەرمونیانی، تاكە رێگەن بۆ گەیشتن بە ئامانجەكان".

وتیشی "كوردستان لەو ماوەیەدا جارێكی دیكە روودەكاتە خێر و خۆشی، باری ئابووری وا باش دەبێتەوە".

سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان داوای هێوربوونەوە دەكات و ئاماژە بە دەستپێكردنی بوژانەوەی باری ئابوری و ئاسایبوونەوەی دۆخی ئابوری هاووڵاتیانی كوردستان دەكات.

نێچیرڤان بارزانی رۆژانی جەژنی نەورۆز بە رۆژانی تێپەڕاندنی لاپەڕەی كۆن و هەڵدانەوەی لاپەڕەی تازە ناو دەبات و داوا دەكات هەموو لایەك ئاوڕ لە برایەتی و تەبایی و خۆشەویستی بدەنەوە و داواش لە حكومەتی عێراق دەكات یارمەتیدەر بێت بۆ ئەوەی گەلی عێراق لە برایەتی خۆی و گەلی كوردستاندا سەربكەوێت.