کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- هەڤاڵ فەتاح
لەكاتی كردنەوەی ئاگری نەورۆز لەقەزای دووزخورماتو تەقە بەسەر چەند گەنجێكی كوردا دەكرێت و بەوتەی سەرچاوەیەكی بەرپرسی قەزاكەش "هێشتا تەقەكەرەكان دەستگیر نەكراوون".
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە قەزای دووزخورماتو، تایبەت بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند " لە كاتی كردنەوەی ئاگری نەورۆزدا لە لایەن كۆمەڵێك گەنجی كوردەوە لە گەرەكی كۆماری كە گەرەكێكی كورد نشینە، ژمارەیەك لە چەكداری حەشدی توركمانی هێرشیان كردە سەر گردبوونەوەكە و تەقەیان بەسەر گەنجانی كورد كرد".
بەوتەی سەرچاوە ئەمنییەكە تەقەكەرەكان هەوڵی نانەوەی پشێوییان داوە لەقەزاكە و لەبۆنەیەكی وەك نەورۆزدا كە جەژنی گەلی كوردە دەیانەوێت دۆخێكی نالەبار درووست بكەن.
قەزای دوزخورماتو وەكو ناوچە دابڕاوەكانی دیكەی كوردستان لەدوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017، سوپای عێراق و هێزە شیعییەكانی عێراق گەڕانەوە بۆ ناوچەكە و بەو هۆیەوە سەدان خێزانی كورد قەزاكەیان بەجێهێشت و ئاوارەی شارەكانی هەرێمی كوردستان بوون و تائێستا ژمارەیەكی زۆر لەو خێزانانە نەگەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان.
سەرچاوەكە روونیدەكاتەوە كە لایەنە كوردییەكان دەیانەوێ یادی نەورۆز بەشێوەیەكی هێمن و دوور لە كێشە بكەنەوە و جیاواز لەهەموو ناوچە دابڕاوەكانی تر لە دوزخورماتو لەدوێنێ (سێشەممە)ەوە كراوەتە پشوی فەرمی.