گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

40 ساڵە ئاگرەكەی (دەرگای جەهەنەم) كڵپە و بڵێسەی دێت

2019.03.20 - 12:53
App store icon Play store icon Play store icon

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-سۆما ئەمجەد:


وێنەگر ئیلیساندرۆ بیلغیوجوسو چەند وێنەیەکی جوان و ناوازەی چاڵە ئاگرینیەکەی بیابانی(کاراکوم)ی گرتوە کە ناوی (دەرگای جەهەنەم)ی لێنراوە.
ئەلیساندۆ ئاماژە بە ناوازەیی ئەم چاڵە دەكات و روونیدەكاتەوە كە لەزەمەنی یەکێتی سۆڤێتیدا چەند چاڵێکی گەورەیان هەڵکەند بۆ گەڕان بەدوای گازی سروشتی، بەڵام بەهەڵە یەکێک لە گاز پاڵێوەکان دەکەوێتە ناو ئەم چاڵەوە و بەهۆی ڕژانی گازەکەوە ئەم ئاگرە دەکرێتەوە وگاز لەناو هەوادا بڵاو دەبێتەوە، بەهۆی ئەمەشەوە ژیان لە گوندە دورەکانی ئەم ناوچەیەش مەحاڵ بوو، ئەم چاڵە لەو کاتەوە تا ئێستا بۆتە شوێنێكی گەشتیاری و گەشتیارێكی زۆر ڕوی تێدەکات.

ئەم چاڵە ئاگرینە یەکێکە لە سەیرو سەمەرەترین شوێنەکانی سەر زەوی چەقی ئەم چاڵە ٧٠ مەترەو قوڵیەکەشی٩٨مەترە، لەساڵی١٩٧١بەبێ کوژانەوە ئەم چاڵە ئاگرییە كڵپە و بریسكەی دێت و نەكوژاوەتەوە و دانیشتوانی ناوچەکە ناوی (دەرگای جەهەنەم)یان لێناوە.