گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

لەسەر بودجەی عێراق دەنێردرێنە دەرەوە

ناس كورد پشكی خوێندكارانی كورد لەخوێندن لەدەرەوەی وڵات ئاشكرا دەكات

2019.03.20 - 12:27
ناس كورد پشكی خوێندكارانی كورد لەخوێندن لەدەرەوەی وڵات ئاشكرا دەكات

ناس كورد – فوئاد عەبدوڵا


لەسەر بودجەی گشتی عێراق خوێندكارانی كورد بۆ خوێندن دەنێردرێنە دەرەوەی وڵات و لەزانكۆكانی نێوخۆی عێراقیش كورسی خوێندن بۆ كوڕ و كچ و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوانی كوردستان دابین دەكرێت.

محەمەد شاكر محەمەد ئەندامی لیژنەی خۆیندنی باڵا وتویژینەوەی زانستی لەپەرلەمانی عێراق تایبەت بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند "بەبڕیاری قوسەی سەهەیل وەزیری خۆیندنی باڵای عێراق لە 17%ی پشكی خۆیندن لە دەرەوی وڵات دەبەخشرێتە خۆیندكارانی هەرێمی كوردستان و لە زانكۆكانی نێوخۆی عێراقیش كورسی خوێندن بۆ كەسوكاری شەهێدان و ئەنفالكراوانی كوردستان، دابین دەكرێت".

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە لەسەر داواكاری ئەوان لەزانكۆكانی نێوخۆی عێراق كورسی خوێندن بۆ كچ و كوڕ و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوانی كوردستان دابین كراوە و ئەندامانی لیژنەكەیان پێشنیاریان كردووە و وەزیری خوێندنی باڵا پێشنیارەكەی پەسەند كردووە.

ئەندامەكەی پەرلەمانی عێراق روونیكردەوە سەبارەت بەئاستی زانكۆكان و دانپێدانانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان لەداهاتوویەكی نزیكدا وەفدێكی وەزارەتی خویندنی باڵای عێراق دێتە هەرێمی كوردستان و لەو بارەیەوە لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم گفتوگۆ دەكات.