گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێشتا داعش كۆتایی نەهاتووە

وتەبێژی هەسەدە: بەرەوپێشچوونێكی گەورەمان لەشەڕی دژی داعش بەدەستهێناوە

2019.03.20 - 11:30
وتەبێژی هەسەدە: بەرەوپێشچوونێكی گەورەمان لەشەڕی دژی داعش بەدەستهێناوە

ناس كورد-
هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لەپێشڕەوییەكانیان دژی رێكخراوی داعش لەدواهەمین مۆڵگەیان لەوڵاتی سوریا بەردەوامن و وتەبێژەكەیان روونیدەكاتەوە "هێشتا داعش كۆتایی نەهاتووە".

لەمیانەی لێدوانێكی بۆ ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، مستەفا بالی وتەبێژی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایدەگەیەنێت "بەرەوپێشچونێكی گەورەمان لەشەڕی دژی داعش بەدەستهێناوە، هێشتا ناتوانین سەركەوتنی كۆتایی رابگەیەنین چونكە چەكدارەكانی ئەو رێكخراوە تائێستا خۆیان لەهەندێ‌ شوێن و جێگە قایم كردووە و بەشێوەی گروپ خۆیان رێكدەخەن و هێرش دەكەن".

بەوتەی بالی ناتوانرێت كات دیاری بكرێت بۆ كۆتایهێنانی یەكجارەكی داعش لەدوا مۆڵگەیان لە باغوز بەڵام ئۆپراسیۆنەكە لەكۆتایدایە و راگەیاندنی سەركەوتنی یەكجارەكی بەقسەی ئەو زۆری نەماوە.


وتەبێژەكەی هەسەدە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە چەكدارانی داعش خێزان ومنداڵەكانیان وەك قەڵغانی مرۆیی بەكاردەهێنن بۆ ڕێگری لە پێشڕەوەی هێزەكانیان.

"لەدوو مانگی رابردوودا 60 هەزار كەس لە ژن ومنداڵ و بەساڵاچوو لە ژیر دەستی داعش لە باغوز كە بەدواهەمین مۆڵگەی داعش دادەنرێت خۆیان رادەستی هێزەكانی سوریای دیموكرات كردووە كە نیوەیان لایەنگری داعش خۆیانن و پێنج هەزاریان چەكداری داعش بوون " مستەفا بالی وای وت.