گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پیاوكوژە نیوزلەندییەكە لەم گرتوخانەیە دەستبەسەرە

2019.03.20 - 09:48
پیاوكوژە نیوزلەندییەكە لەم گرتوخانەیە دەستبەسەرە

ناس كورد-

رۆژنامەیەكی نیوزلەندی لەسەر ماڵپەرەكەی خۆی گرتەیەكی ڤیدیۆیی گرتوخانەیەكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوە كرد برینتۆن تارانت-ی لێ‌ دەستبەسەر كراوە.
رۆژنامەی (نیوزلەند هیراڵد) لەسەر ماڵپەرەكەی خۆی گرتەیەكی ڤیدیۆیی ئەو گرتوخانەیەی بڵاوكردەوە كە پێدەچێت برینتۆن تارانت تاوانبار بە كوشتارگەی دوو مزگەوتەكەی نیوزلەندای لێ‌ دەستبەسەر كرابێت.

رۆژی هەینی ڕابردوو لە هێرشێکدا بۆ سەر دوو مزگەوت لە شاری کرایستچەرچی نیوزیلەندا، تارانت زیاتر لە 50 نوێژخوێنی کوشت و دەیانی دیکەش برینداربوون.

نیوزلەند هیراڵد لەگەڵ ئەوەی ئاماژەی بەوە كردووە كە دەسەڵاتدارانی نیوزلەندا جێگە و شوێنی دەستبەسەركردنی تارانت دەشارنەوە بەڵام بەپێی بەدواداچوونەكانیان و بەهۆی ئەوەی گرتوخانەی (ئۆكلاند) لە باریموریمو لەژێر چاودێرییەكی توندایە و ساڵی پار بەبڕی 300 ملیۆن دۆلار، دروست كراوە پێدەچێت لەو گرتوخانەیە دەستبەسەر بێت.

 

گرتوخانەكە دیوارەكانی لەشیش و كۆنكرێتی ئەستوور و چڕ دروستكراوە و چەند ژورێكی بەندكردنی تاكەكەسی بە پێوانەی 9 مەتر تێدایە و تەكنەلۆژیایەكی پێشكەوتووی لەبواری چاودێریكردندا تیادا بەكارهێنراوە و دەتوانێت نزیكەی 681 بەندكراو بگرێتەخۆی.