گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زۆرترین رێژەی باران لەمێرگەسور باریوە

رێژەی باران بارین لەناوچەكانی كوردستان لەماوەی 12 كاتژمێری رابردوودا

2019.03.20 - 09:06
رێژەی باران بارین لەناوچەكانی كوردستان لەماوەی 12 كاتژمێری رابردوودا

ناس كورد-


بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی لەبارەی رێژەی باران بارین لەناوچەكانی هەرێمی كوردستان لەماوەی 12 كاتژمێری رابردوو، بڵاوكردەوە.

لەراگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، هاتووە "لەپارێزگای هەولێر لەناوچەی مێرگەسور زۆرترین رێژەی باران باریوە كە بڕەكەی (14,6) ملیم بووە و لەپارێزگای دهۆك لەناوچەی ئاكرێ‌ زۆرترین رێژەی باران باریوە كە بڕەكەی (10,2) ملیم بووە و لەپارێزگای سلێمانی لەناوچەی هەڵشۆ زۆرترین باران باریوە كە بڕەكەی (8,4) ملیم بووە، لەپارێزگای كەركوك لەناوچەی دوز زۆرترین باران باریوە كە بڕەكەی (0,8) ملیم بووە و لەپارێزگای هەڵەبجەش لە پێنجوێن زۆرترین باران باریوە كە بڕەكەی (3,8) ملیم بووە.

بەپێی راگەیەندراوەكە " لەسەرئاستی هەرێمی كوردستان لەناوچەی مێرگەسور سەر بە پارێزگای هەولێر زۆرترین باران باریوە كە بڕەكەی (14,6) ملیم بووە".