ناس کورد-
“توركیا هێرشى سه‌ربازى بۆ سه‌ر ڕۆژئاڤاى كوردستان ده‌ستپێكردووه، به‌ڵام له باشورى كوردستان هه‌وڵیداوه ئابوورییه‌كه‌ى ئیفلیج بكات”، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ى هاوسه‌رۆكى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی كوردستان.
ڕێبوار ڕه‌شید، هاوسه‌رۆكى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی كوردستان به ناس كورد-ى ڕاگه‌یاند :"ده‌وڵه‌تانى ناوچه‌كه له هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان به شێوه‌ى جیاواز هه‌وڵى داگیركارییان داوه، هه‌رچه‌نده ده‌وڵه‌تى توركیا هێرشى سه‌ربازى بۆ سه‌ر ڕۆژئاڤاى كوردستان ئه‌نجامداوه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ئابوورى باشوورى كوردستانى ئیفلیج كردووە".
هاوسه‌رۆكى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی كوردستان وتیشى: "ده‌وڵه‌تى توركیا له ناوچه‌كانى بادینان 20 مۆڵگه و بنكه‌ى سه‌ربازى هه‌یه".