گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕۆژنامەیەکی لوبنانی: بەشار ئەسەد سەردانی بەغدا دەکات

2019.03.19 - 22:09
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆژنامەیەکی لوبنانی: بەشار ئەسەد سەردانی بەغدا دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناس کورد-     

ڕۆژنامەیەکی لوبنانی ئاشکرای دەکات لە داهاتوویەکی نزیکدا بەشاری ئەسەد سەرۆکی سوریا بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە بەغدا.

 ڕۆژنامەی دیار-ی لوبنانی لە زاری لێپرسراوانی فەرمی سوریاوە بڵاویکردوەتەوە، لە ئێستادا ئامادەکارییەکان بەردەوامن بۆ سەردانەکەی بەشار ئەسەد بۆ عێراق و فالح فەیاز ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئەرکی ڕێکخستن و ئامادەکارییەکانی بەرنامەی سەردانەکەی ئەسەد لەگەڵ بەرپرسە سورییەکاندا تاوتوێ دەکات.

 

ڕۆژنامە لوبنانییەکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە ئامانجی سەرەکیی سەردانەکە بۆ دووبارە رێکخستنەوەی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی نێوان بە‌غدا و دیمەشقە، هەروەها پشتیوانی سوریایە بۆ حکومەتی نوێی عێراق.

 

ئەوەش لە کاتێکدایە هەفتەی ڕابردوو لە دیمەشق کۆبوونەوەی سەربازیی هاوبەشی نێوان سوریا، عێراق و ئێران بە سەرۆکایەتی بەشار ئەسەد بەڕێوەچوو، کە تێیدا جەخت کرایەوە لەسەر دروستکردنی بەرەیەکی یەکگرتوو "بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر."