کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ ڕاگه‌یه‌ندراوێكى له‌سه‌ر پرسى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پارێزگاكانى عێراق و هەرێم بڵاوکردەوە، جوڵانەوەکە داوا دەکات هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى هەرێم لەگەڵ عێراق ئەنجامبدرێت. , جوڵانەوەى نەوەى نوێ ئەمڕۆ سێشەممە، 17ى ئەیلولى 2019، لەبارەى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراق ڕاگەیەندراوێکى بڵاو کردەوە، وێنەیەکى بۆ ناس کورد نێردراوە و تیایدا هاتوە: "له‌ساڵى 2005ه‌وه هه‌موو چوار سالێك، هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراق ئه‌نجامدراوه و له هه‌رێمى كوردستانیش له‌و به‌رواره‌وه تا ئێستا، دوو جار هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى هه‌رێم ئه‌نجامداوه، ئێستاش كه واده‌ى ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ش تێپه‌ڕیوه جارێكى تر بۆ كاتێكى نادیار دواخراوە". , نه‌وه‌ى نوێ ئەوەشى خستوەتەڕو: "یه‌كێتى و پارتى ترسیان له ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى هەرێم هه‌یه، بۆیه پرۆسه‌كه‌یان دواخستوه و به‌شێوه‌یه‌كیش هه‌موارى یاساكه‌یان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن كه‌سانى حیزبى بكه‌نه پارێزگارى شاره‌كانى هه‌رێم". , ئەو جوڵانەوەیە داواش دەکات، پرۆسه‌كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنى پارێزگاكانى عێراقدا ده‌رفه‌تێكى گونجا و ده‌بێت بۆ نوێ كردنه‌وه‌ى حكومه‌تى خۆجێى پارێزگاكان و پێشكه‌شكردنى پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى به خه‌ڵك، دەشڵێت: "كۆتایى به ناشه‌رعی بوونى پرسى مانه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانیش ده‌هێنرێت". , لهبهشێكى دیکەى ڕاگهیهنراوهكەدا هاتووە: "بۆ نه‌هێشتنى پاساوى دابینكردنى بودجه و خه‌رجى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه، كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق سه‌رپه‌رشتى پرۆسه‌كه له هه‌رێمدا بكات". , لەبارەى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى هەرێم لەگەڵ ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراق، نەوەى نوێ دەڵێت، ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان له‌گه‌ڵ عێراقدا یارمه‌تى چاره‌سه‌رى كێشه‌ى پێكهێنانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌دات و دۆخى پێكنههاتى حیزبه‌كانى ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ر ده‌كات. , ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى نه‌وه‌ى نوێ له كاتێكدایه، دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر وهفدێكى یه‌كێتى به سه‌رۆكایه‌تیى به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى ئه‌و حیزبه، به‌مه‌به‌ستى تاووتوێكردنى پرسى یه‌ك لیستى بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك سه‌ردانى نه‌وه‌ى نوێ كرد، به‌رپرسى دیسكى عێراقى نه‌وه‌ى نوێش، به ناس كوردى ڕاگه‌یاند، وهفدى یه‌كێتى له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراقه‌وه چه‌ند پێشینارێكیان خستووه‌ته به‌رده‌م حیزبه‌كه‌یان. , ,