گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی دارایی لەبارەی پێشینەکانەوە هۆشداری بە فەرمانبەران دەدات

2019.03.19 - 19:12
وەزارەتی دارایی لەبارەی پێشینەکانەوە هۆشداری بە فەرمانبەران دەدات

 

ناس کورد-

 

وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابوری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم هۆشداریی به‌هه‌موو ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ ده‌دات كه‌ بونه‌ته‌ كه‌فیلی‌ كه‌سانی‌ دیكه‌ بۆ وه‌رگرتنی‌ پێشینه‌ ‌و تائێستا نه‌یانگه‌ڕاندۆته‌وه‌، ئاماژە بەوەش دەکات "موچه‌ی‌ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی‌ كه‌فیلن ڕاده‌گیرێت".

 

به‌پێی‌ نوسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئەوە ڕاگەیەندراوە "لە ڕابردوودا زۆرێك له‌فه‌رمانبه‌ران بونه‌ته‌ كه‌فیلی هاوڵاتیان به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیریی و له‌هه‌مانكاتدا سودمه‌ندبووان پابه‌ندنابن به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشینه‌كه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ كاری پێویست ئه‌نجامبدرێت به‌مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تمان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی".

 

لە نوسراوەکەدا ئەوەش هاتووە "گه‌نجینه‌كان به‌نوسراوی فه‌رمی ئاگاداری ئه‌و فه‌رمانگه‌و داموده‌زگایانه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ فه‌رمانبه‌رانیان بوونه‌ته‌ كه‌فیلی هاوڵاتیان، به‌مه‌به‌ستی ئاگاداركردنه‌وه‌یان و ڕاگرتنی موچەکانیان تاوه‌كو ماوه‌ی سێ مانگ".

 

جەخت لەوەش کراوەتەوە  "له‌دوای كۆتاییهاتنی ماوه‌ی ئاماژه‌پێكراو ئه‌گه‌ر پشكه‌كانی شایسته‌ی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری نه‌گه‌ڕێندرایه‌وه‌، پێویسته‌ فه‌رمانگه‌كان پشكی شایسته‌ له‌موچه‌ی كه‌فیل ببڕێت و ڕه‌وانه‌ی گه‌نجینه‌ی په‌یوه‌ندیداری بكه‌نه‌وه‌و بڕی موچه‌ی ماوه‌ بۆ فه‌رمانبه‌ری كه‌فیل خه‌رجبكرێته‌وه‌".

 

لە نوسراوەکەی وەزارەتی داراییدا ئاماژە بەوەشکراوە "له‌حاڵه‌تی وه‌رنه‌گرتنی ڕێكاری پێویستی هاتوو له‌خاڵی (یه‌كه‌م و دووه‌م)ی سه‌ره‌وه‌، شایسته‌ له‌بری موچه‌كانیان داده‌شكێندرێت، ئه‌مه‌ش پاش دیاریكردنی بڕه‌كانی شایسته‌ له‌لایه‌ن گه‌نجینه‌كان".