کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- شەهرام عەزیز
هەریەک لە وەزارەتەکانى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان و پێشمەرگە، لە پڕۆژەیەکى هاوبەشدا کار بۆ ئەوە دەکەن دۆسیەى ئەو پێشمەرگانە یەکلایى بکەنەوە کە لە رابردوودا لەئەرکدا گیانیان لەدەستداوە و بە شەهیدى سەنگەر هەژمار نەکراوون.
.
سەوسەن گەردی، سەرۆكی لیژنەی شەھیدان و جینۆساید لە پەرلەمانی كوردستان، بە ناس کوردی ڕاگەیاند :"لە ڕابردوو بە ھۆكاری جیاواز ژمارەیەكی زۆر پێشمەرگە لەكاتی ئەركدا یان لەماڵەوە گیانیان لەدەستداوە، بۆیە تێکەڵییەک دروست بووە لە دۆسیەی ئەو پێشمەرگانەدا و پێویستە جیابکرێنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەک لە وەزارەتی شەهیدان و پێشمەرگە پێکهاتووە".
.
وتیشی، دوای یەكلاكردنەوەی ناوی ئەو پێشمەرگانە، بڕیار لە چارەنووسیان دەدرێت، چونكە بەپێی یاسا بە شەھید ھەژمار ناكرێن، بەڵام كار بۆ ئەوە دەكەن بڕیارێكی تایبەتیان بۆ دەربكرێت و بە شەھید ھەژمار بكرێن بەوپێیەى لە ئەركی پێشمەرگایەتیدا گیانیان لەدەستداوە و پێویستە ئەوە لەبەرچاو بگیرێت و بە شەھید ھەژمار بكرێن.
.
سەرۆکى لیژنەى شەهیدان و جینۆساید لە پەرلەمانى کوردستان روونیکردەوە، ئەو پێشمەرگانەی لەماڵەوە گیانیان لەدەستداوە و لە ئەرکدا نەبوون، ناویان لە لیستەکەدا دەردەهێنرێت.
.
وتیشى "ناکرێت بەهۆی هەندێک کەسەوە مافی کۆمەڵێکی زۆر بفەوتێت".
.