کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن راگەیەندراوێکى لەبارەى گیانلەدەستدانى دوو هاووڵاتى و برینداربوونى سێ کەسى دیکە لە رووداوێکى هاتووچۆ، بڵاوکردەوە. . لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئێوارەی ئەمڕۆ (یەکشەممە، 15ى ئەیلولى 2019) ڕووداوێکی هاتووچۆی قورس لەسەر ڕێگای ناڵپارێزـ پێنجوێن ڕوویدا و بەهۆیەوە دوو سەرنشین گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون. . بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، قوربانییەکان سەرجەمیان خەڵکی ناحیەی تەکیەی سەر بە قەزای چەمچەماڵن و ویستویانە گەشتى ئێران بکەن. . لە ڕاگەیاندراوەکەدا روونکراوەتەوە، بەمەبەستی گواستنەوەی قوربانییەکان بۆ نەخۆشخانە دوو تیمی نەخۆشخانەو دوو ئەمبۆڵانس گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە. .