گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێمن هەورامی: لەئەمڕۆوە پەرلەمانی كوردستان ئامادەیە بۆ پڕۆسەی یاسادانان

2019.03.19 - 15:56
هێمن هەورامی: لەئەمڕۆوە پەرلەمانی كوردستان ئامادەیە بۆ پڕۆسەی یاسادانان

ناس كورد-


جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت "لەگەڵ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی لیژنە هەمیشەییەكان، پەرلەمانی كوردستان ئامادەیە بۆ پڕۆسەی یاسادانان".

هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەمیانەی ئەنجامدانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، وتی"بەپێی رێككەوتنی نێوان سەرۆكی فراكسیۆنەكان دەستەی سەرۆكایەتی لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمانی كوردستان یەكلاكرایەوە".

وتیشی "لەئەمڕۆوە پەرلەمانی كوردستان ئامادەیە بۆ پڕۆسەی یاسادانان و چاودێریكردن و بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی لەگەلی كوردستان و سەرجەمی فراكسیۆنەكان دەكەین".

لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆ (سێشەممە)ی پەرلەمانی كوردستاندا بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی لیژنەكان، فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان سەرۆكایەتی حەوت لیژنەی بەركەوت، ئەوانیش: یاسایی، پێشمەرگە، پەروەردە، تەندرووستی، شەهیدان، پەیوەندییەكان و ناوچە كوردستانییەكان.
فراكسیۆنی یەكێتیش سەرۆكایەتی سێ لیژنەی پێدراوە، ئەوانیش : دارایی، شارەوانی و رۆشنبیری.
فراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕانیش سەرۆكایەتی دوو لیژنە، ئەوانیش :سامانە سرووشتییەكان و دەستپاكی.
فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی، سەرۆكایەتی دوو لیژنە، ئەوانیش: كشتوكاڵ و ئەوقاف.
پێكهاتەی نەتەوەیی كلدۆ ئاشوور، سەرۆكایەتی یەك لیژنە، ئەویش : كاروباری كۆمەڵایەتی.
هەریەك لەفراكسیۆنەكانی نەوەی نوێ‌ و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، سەرۆكایەتی هیچ لیژنەیەكی پەرلەمانیان بەرنەكەووت.