کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- شەهرام عەزیز
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌بجه فۆڕمی تایبه‌ت بە 'قه‌ده‌غه‌كردنی كاری شۆفێری تاكسی له‌فه‌رمانبه‌رو كارمه‌ندانی حكومی' ئاڕاسته‌ی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان ده‌كات، داواش دەکات لە ماوەی ١٥ ڕۆژدا فۆڕمەکان پڕبکەنەوە.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجەدا کە وێنەیەکی دەستی ناس کورد گەیشتووە، هاتووە: "ئاماژه به‌نوسراوی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، فۆڕمی ژماره (2) كه تایبه‌ته به قه‌ده‌غه‌كردنی كاری شۆفێـری تاكسی له‌فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی حكومی، ئاراسته‌ی فه‌رمانبه‌رانی میلاكی شارستانی پله (1 ـ 6) دەکەین بۆ پڕکردنەوەی".
لەو بارەیەوە سۆران عومەر مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەڵەبجە بە وەکالەت تایبەت بە ناس کورد-ی ڕایگەیاند: " بەدڵنیاییەوە ئەو نوسراوەمان کردووە بۆ کارمەندان و مامۆستایانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سنورەکەمان، پابەند بووین بەو بڕیارەی کە لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمەوە دەرکراوە بۆ ڕێكخستنی کاری شۆفێری تاکسی".
عومەر مستەفا وتیشی: "ئەوەمان ڕاگەیاندووە کە پێویستە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی ئەو فۆڕمانە پڕبکەنەوە و بۆمان ئاشکرابێت کە چەند کەس کاری شۆفێری تاکسی دەکات".
لە ئەگەری پابەندنەبوونی مامۆستایان و فەرمانبەران بەو ڕێنماییەوە، پەروەردەی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت: "هەرکەسێک پابەند نەبێت ئەوا سزادانەکەی لای ئێمەوە نییە و وەزارەتی ناوخۆ بەرپرسیارە لەو بارەیەوە".
لە ماوەی ڕابردوودا، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم بە نوسراوێک ئەوەی ڕاگەیاند، کە کاری شۆفێری تاکسی لە بەشێک کارمەندانی حکومی قەدەغە دەکرێ، بەڵام تاوەکو ئێستا بڕیارەکە لە سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەت نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.