گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەرکوک؛ ڕۆژانی 20و21ی ئەم مانگە بەهۆی نەورۆزەوە کرا بە پشوو

2019.03.19 - 13:53
کەرکوک؛ ڕۆژانی 20و21ی ئەم مانگە بەهۆی نەورۆزەوە کرا بە پشوو

 

ناس کورد-

بەهۆی نەورۆزەوە و بە بڕیاری پارێزگاری کەرکوک ڕۆژانی 20و21ی ئەم مانگە لە پارێزگای کەرکوک کرا بە پشوو، پشوەکەش تەواوی فەرمانگەکانی پارێزگاکە دەگرێتەوە.

ڕاکان جبوری پارێزگاری کەرکوک لە بەیاننامەیەکدا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزی کرد و ڕایگەیاند: "نەورۆز لە نەتەوەی کورد پیرۆزدەکەم،ڕایدەگەیەنم ڕۆژانی 20و21ی ئازار کراوە بە پشوو بۆ تەواوی فەرمانگەکانی پارێزگای کەرکوک".

لەبەیاننامەکەی ڕاکان جبوریدا هاتووە: "ئەم پشوەی پارێزگای کەرکوک بەهۆی جەژنی نەورۆزەوەیە".

ڕاگەیاندنی ئەو پشوە لە کاتێکدایە، پاریزگاکانی هەرێمی کوردوستان و دیالە و قەزای دووزخورماتو بە هەمان شێوە پشویان ڕاگەیاندووە.