کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- قایمقامیەتی سلێمانی دەستیگرت بەسەر جۆره ماكیاژێكی جوانكاری خانماندا کە ساختەکراوە و بە نرخێکی گران فرۆشراوە، زیاتر لەوەش، ماکیاژەکە زیان بە پێست و تەندروستیش دەگەیەنێت. ئەمڕۆ چوارشەممە، 11ی ئەیلولەی 2019، لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامییەتی سلێمانی ڕایگەیاندووە، پێشانگای زانیار لە بازاری کاسۆمۆڵ جۆڕە ماكیاژێکی كه له بازاڕدا پێی ده‌وترێت (ئه‌ساس) کردووەتە ناو تیوبێكی شوشه و به له‌زگه‌یه‌كی چاپكراو کردوویەتی به ماكیاژێكی ماركه و به نرخی 25 هه‌زار دینار به خانمانی فرۆشتووه له‌كاتێكدا نرخه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی خۆی ته‌نها سێ هه‌زار دیناره. . قائیمقامییەتی سلێمانی ڕوونیکردووەتەوە، لە ڕووی ته‌ندروستیشه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كارلێك له‌نێوان پێكهاته‌ی ماكیاژه‌كه له‌گه‌ڵ ڕوناكی روونه‌دات، كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ر ماکیاژەکەى كردووه‌ته ناو ده‌فرێكی ڕه‌نگ ڕه‌شه‌وه تا زیان به به‌كارهێنه‌رانی نه‌گه‌یه‌نێت، "به‌ڵام به‌هۆی كردنه ناو تیوبێكی شوشه‌وه له‌لایه‌ن خاوه‌نی ئەو پێشانگایەوە، کاتێک ڕووناکی لێی دەدات ئۆكسان ڕوده‌دات و پێستی خانمان توشی حه‌ساسیه‌ت، په‌ڵه، زیپكه و سوربوونه‌وه ده‌كات و زیان به ته‌ندروستیان ده‌گه‌یه‌نێت." لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەختلەوەکراوەتەوە، لە ئەو کارە فێڵی بازرگانییە و یاسا سزای بۆ ئه‌نجامده‌رانی دیاریكردووه، بۆیە به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه پێشانگای زانیار داخرا و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕوبه‌رووی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.