کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- لیژنەى ئاسایش و بەرگریی لە پەرلەمانی عێراق کۆتایهاتنی کاری لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بابەتى تەقینەوەى کۆگا و بارەگاکانی چەکی حەشدی شەعبی ڕاگەیاند. لەبارەى لێکۆڵینەوەکان، ئەمڕۆ سێشەممە، 10ی ئەیلولی 2019، عەبدولخالق عەزاوی، ئەندامی لیژنەى ئاسایش و بەرگریی وتی، "لایەنی ئەمریکییەکان کە بەرپرسن لە پاراستن و چاودێریکردنی ئاسمانی عێراق بە لایەن عێراقییان وتووە کە بۆردومانەکان لەلایەن فڕۆکەى بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلییەوە ئەنجام دراون." . ویشی، "ژمارەى هێرشەکان بۆسەر حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەکان گەیشتووەتە 12 بۆردومان، هەندێکیان ڕاگەیەنراون و هەندێکیشیان بێدەنگییان لێکراوە." عەبدولخالق عەزاوی بە سەرسوڕمانەوە دەڵێت "کوان ئەو پارەیەی تەرخانکرا بۆ هێزە ئەمنییەکان کە ئێستا ناتوانن ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە بدۆزنەوە کە بواری ئاسمانی عێراق دەبەزێنێت."