کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ئەمینداری گشتیی حزبوڵای لوبنان دەستپێکردنی "شەڕی گەورە"ی ڕاگەیاند بە سەرۆکایەتى عەلی خامنەئی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە دژی ئەمریکا و ئیسرائیل. لە وتاری کۆتا شەوی یادەوەری عاشورادا، حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵای لوبنان ڕایگەیاند، "ئێمە شەری گەورە دەکەین و ئەمریکا و ئیسرائیلیش دەیانەوێت کەمپەکەمان گەمارۆ بدەن، فەرماندەى کەمپەکەمان ئیمام خامنەئییە و ناوەندەکەشی کۆماری ئیسلامی ئێرانە." . وتیشی، "ئەمشە و سبەینێش بە ترەمپ (سەرۆکى ئەمریکا) و ناتانیاهۆ (سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل) دەڵێین کە گەمارۆ و سزا و هەژار و برسێتی ناتوانێ ئیرادەمان بشکێنێت." لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گرژی و ئاڵۆزی لە سنوری لوبنان و ئیسرائیل دروستبوو لەدوای ڕاگەیاندنی خستنەخوارەوەى دوو فڕۆکەى بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلی لەلایەن حزبوڵاوە.