گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕۆژانە لە کەرکوکەوە یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی پێدا دەڕوات

عیراق ڕاکێشانی بۆڕی نەوتی لە کەرکوکەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا ڕاگەیاند

2019.03.19 - 09:50
عیراق ڕاکێشانی بۆڕی نەوتی لە کەرکوکەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا ڕاگەیاند

 

 

ناس کورد-

عیراق دەیەوێت لە ڕێی بۆڕییەکی نوێوە ڕۆژانە یەک بەرمیل نەوت بنێرێتە بەندەری جەیهانی تورکیا، لە کاتێکدا لە ئێستادا تەنها 80هەزار بەرمیلی ڕۆژانە دەنێرێت، ئەوەش بە وتەی وەزیری نەوتی عیراق.

 

وەزیری نەوتی عیراق وردەکاری پلانی ڕاکێشانی بۆری نەوتی نێوان بەندەری جەیهانی توکیا و کەرکوکی ئاشکراکرد، کە ڕۆژانە توانای ناردنی یەک بەرمیل نەوتی دەبێت.

 

سامر غەزبان وەزیری نەوتی عیراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردووە: "توانای ناردنی نەوت لە ڕیی ئەو بۆڕییەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا، دەگاتە یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە، وەزارەتی نەوت لە ئێستادا ڕێوشوێنی گرتۆتە بەر بۆ دروستکردنی ئەو بۆڕییە".

وەزیری نەوتی عیراق ئاشکراشیکردووە، ئەو بۆڕیە نەوتە دەبەسترێتەوە بە دامەزراوەی تۆڕی نەوتی عیراق.

 

لەو ڕاگەیەنراوەی وەزیری نەوتی عیراقدا هاتووە: "کێڵگەکانی نەوتی پارێزگای کەرکوک پاش گەڕانەوەی بۆ ژێر دەستەڵاتی حکومەتی عیراق، لە ئێستادا ڕۆژانە 380هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدێنێت، لەو ڕێژەیە تەنها 80 هەزار بەرمیلی بۆ بەندەری جەیهان دەنێردرێت".

ئەوە هەنگاوەی وەزارەتی نەوتی عیراق لە کاتێکدایە، پیشتر لەگەڵ هەرێمی کوردستان سەرقاڵی تاووتوێکردنی ناردنی نەوتی کەرکوک بوون لە ڕێی بۆڕی نەوتی هەرێمی کوردستان-جەیهان.