گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

100 ملیار دینار بۆ سەرژمێری گشتی عیراق تەرخانکراوە

بەڕێوەبەری گشتی ئاماری سلێمانی: لەمپەر زۆرە لە بەردەم سەرژمێری گشتی عیراق

2019.03.19 - 08:49
بەڕێوەبەری گشتی ئاماری سلێمانی: لەمپەر زۆرە لە بەردەم سەرژمێری گشتی عیراق

 

 

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

بڕیارە لە مانگی ئەیلولی ساڵی 2020 سەرژمێری گشتی لە عیراق بەڕێوەبچێت، بەڕێوەبەری گشتی ئاماری سلێمانیش ڕایدەگەیەنێت لەمپەر زۆرە لە بەردەم ئەو پرۆسەیەوە.

مەحمود عوسمان بەڕێوەبەری گشتی ئاماری سلێمانی وئەندامی لیژنەی باڵای سەرژمێری عیراق تایبەت بە ناس كورد-ی  ڕاگەیاند: "لەمپەر زۆرە لە پێش ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی لە عیراقدا كە نیازە لە مانگی ئەیلولی ساڵی داهاتودا ئەنجامبدرێت، تائێستا نەبۆتە بڕیارهەر لە چوارچێوەی كۆبونەوكانی دەستەی باڵای سەرژمێری باسکراوە، شۆڕ نەبۆتەوە بۆ لیژنەكانی پارێزگاكان و ئەو لیژنانەی پەیوەستن بە ئەنجامدانی سەرژمێریەكە".

لە بارەی ئەوەی پێویستە چی بکرێت بۆ ئامادەسازی بۆ سەرژمیری گشتی، بەڕێوەبەری گشتی ئاماری سلێمانی وتی: "سەرژمێری زەمینەسازی و کاتێکی زۆری دەوێت، دەبێت زیاتر لە 30 لیژنە دروستبكرێت بۆ ئامادەكارییەكان لە (نەخشەسازی و ژمارە لێدان و ڕاهێنانی  كارماندان)".

مەحمود عوسمان پیی وایە، دەبێت  كێشە هەڵپەسێراوەكان عیراق و هەرێم چارەسەربكرێت، پێش ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی، وەك "گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانیان و جێبەجیێ‌ كردنی ماددەی 140 و گەڕانەوەی پەنابەرەكان لە دەرەوەی وڵات، وە سەرژمێری سازانی نیشتیمانی دەوێت"

"ئامادەسازییەکانی پرۆسەکە، دەبێت بە پیێ‌ ستانداردی جیهانی بێت، بەو شێوەیەیی كە نەتەوەیەکگرتووەكان كاری پیێ‌ دەكات، بۆ ئەوەی ئەو سەرژمێرییە ڕاست و دروست بێت" بە وتەی مەحمود عوسمان.

پێشینی دەكرێت فۆرمی سەرژمێری گشتی لە 70 پرسیار پێكهاتبێت، ئەو زانیاریانەش بە شێوازی ئەلكترۆنی وەردەگیرێت لە ڕێگای (تابلێتەوە) كە هەركارمەندێكی سەرژمێری دەبێت پیێبێت. 

بەڕێوەبەری گشتی ئاماری سلێمانی کە هاوکات ئەندامی لیژنەی باڵای سەرژمێری عیراقە،ئاشکرایکرد، حكومەتی فیدراڵی 100 ملیار دیناری بۆ ئەو پرۆسەیە تەرخانكردووە.