کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- دوێنێ دووشەممە، 8ی ئەیلولی 2019، حزبوڵای لوبنان خستنەخوارەوەى فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلی لە سنوری فەلەستین و لوبنان ڕاگەیاند. لە ڕاگەیەنراوێکی حزبوڵادا هاتووە، "فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ئیسرائیلییەکە لە شارۆچکەى ڕامییە لە باشوری لوبنان خراوەتەخوارەوە و لەئێستادا فڕۆکەکە لەدەستى هێزەکانماندایە." . لەلایەکی ترەوە، سوپای ئیسرائیل دانینا بە خستنەخوارەوەى فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە لە ئاسمانی لوبنان و دەڵێت، "هیچ ترسمان نییە لە دزەکردنی زانیارییەکانى ناو فڕۆکەکە." دەشڵێت، "فڕۆکەکە بچوکە و لە ئەرکێکی ئاساییدا بووە."