گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوای پێكهێنانی حكومەت شاندێكی بازرگانی یەكێتی ئەوروپا سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات

2019.03.18 - 22:39
دوای پێكهێنانی حكومەت شاندێكی بازرگانی یەكێتی ئەوروپا سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات

 

 

ناس كورد – فوئاد عەبدوڵا

 

بڕیارە شاندێكی بازرگانی یەكێتی ئەوروپا سەردانی هەرێمی كوردستان بکات بۆ لێكوڵینەوە لە بارودۆخی ئابوری هەرێمی كوردستان  بەمەبەستی دڵنیابوون لە هەنگاوە بازرگانییەکانی داهاتووی ئەو یەکێتییە.

 

 

یاسین مەحمود وتە بێژی یەكێتی وەبەرهێنەران كوردستان بە ناس كوردی ڕاگەیاند، بڕیارە شاندە بازرگانییەکەی یەکێتی ئەوروپا دوای پێکهێنانی کابینەی نوێ سەردانی هەرێم بکەن.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە کە شاندەکە پێکدێت لە نزیكە 16 كۆمپانیا و بازرگانی ئەوروپی، کە مەبەستیان ئاشنابوونە بە بارودۆخی ناوچەكە و دڵنیابوونەوەیانە لە بارودۆخۆی ئابوریی هەرێمی كوردستان .

 

 

لە بارەی بەرنامەی کاری شاندە بازرگانییە ئەوروپییەکەوە، وتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەران ئاماژەی بۆ ئەوە کرد شاندەکە دەیانەوێت کاری وەبەرهێنان بکەن لە بوارەکانی ڕێگاوبان، کشتوکاڵ، گەشتوگوزار و پیشەسازاری و بوارەکانی دیکەشدا.