گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

بەنداوەکە یەک ملیار مەتر سێجا ئاوی تر دەگرێت

بەڕێوەبەری بەنداوی دووکان: هیچ مەترسییەک لەسەر بەنداوەکە نییە

2019.03.18 - 21:08
بەڕێوەبەری بەنداوی دووکان: هیچ مەترسییەک لەسەر بەنداوەکە نییە

 

 

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

 

 

بەڕێوەبەری بەنداوی دووکان ڕایدەگەیەنێت هیچ مەترسییەک لەسەر بەنداوەکە نییە و هێشتا یەک ملیار مەتر سێ جار ئاوی دیکە ماوە بۆ ئەوەی بەنداوەکە پڕ ببێت.

 

لەگەڵ زۆریی ڕێژەی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان لەمساڵدا، باس لە مەترسی بۆ سەر بەنداوی دووکان دەکرێت، بەڵام بەڕێوەبەری بەنداوەکە ڕەتی دەکاتەوە هیچ مەترسییەک لە ئارادابێت.

حەمە تاهیر جەلال بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند سەرەڕای بارانە زۆرەکەی ئەمساڵ، بەڵام هیچ مەترسییەک لەسەر بەنداوەکە دروست نەبووە.

بەوتەی بەڕێوەبەرەکە، بەنداوی دووکان بە حەوت ملیار مەتر سێجا پڕ دەبێت و لە ئێستادا شەش ملیاری تیدایە، ئەوەش بەشی حەوت ساڵ ئاوی خواردنەوەی پارێزگای سلێمانی دەکات.


"بەنداوەکە تا کۆتایی مانگی چوار بەتەواوی پڕ دەبێت، ئەوەش سوودێکی زۆری دەبێت بۆ دابینکردنی تەزووی کارەبا کە لە ئێستادا 150 مێگاوات بەرهەم دەهێنێت،" بەڕێوەبەری بەنداوەکە وادەڵێت.

 

 بەنداوی دوکان کە 60 کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری سلێمانییەوە دوورە، لە ساڵانی 1954 تا 1959 لەسەر روباری زێی بچوک و لە پارێزگای سلێمانیی دروست کراوە.

بەنداوەکە بۆ ئاودانی ڕووبەری ملیۆنێک و 500 هەزار دۆنم لە دەشتەکانی ناوچەی ھەولێرو کەرکوک و کەمکردنەوەی مەترسی لافاو و بەخێوکردنی ماسی بەکاردەهێندرێت.