کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- میدیاكانى ئێران لەسەر زارى بەرپرسێکى دەریایى ئەو وڵاتەوە بڵاویانكرده‌وه، هێزە دەریاییەکانی ئەو وڵاتە کەشتییەکی نەوتهەڵگریان له ناوچه‌ى هورمزگان كه‌ده‌كه‌وێته باشورى خۆرهه‌ڵاتى گه‌رووى هورمزه‌وه دەستبەسەرکردووە، کە ویستوویەتی سوتەمەنی بە قاچاخ بگوازێتەوە. . بەگوێرەى میدیاکانى ئێران، کەشتییەکە ئەمڕۆ (شەممە، 7ی ئەیلوولی 2019)، دەستی بەسەردا گیراوە. . ئاماژە بەوه‌ش كراوە، كه‌شتیه‌كه 12 كارمه‌ندى تێدا بووه كه بهڕەگهز فلیپینین و كه‌شتیه‌كه‌ش نزیكه‌ى سێ سه‌د هه‌زار لیتر نه‌وتى هه‌ڵگرتووه. . به‌رپرسه دهریاییهكهى ئێران جه‌ختى له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه هێزه‌كانیان ڕێگرى له هه‌موو جۆره بهقاچاخبردنێكى نه‌وت ده‌كه‌ن و دژى ده‌وه‌ستنه‌وه. . ئه‌و ڕوداوه له‌كاتێكدایه، وێنه‌ى كه‌شتى نهوتههڵگرهكهى ئێران له‌لایه‌ن مانگه دهستكردنهكانهوه بڵاو كرایه‌وه، کە سه‌ره‌ڕاى ناڕەزایه‌تى نێوده‌وڵه‌تى نه‌وته‌كه‌ى بردووه‌ته به‌نده‌رێكى سوریا. .