کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد ئاژانسی ڕۆیتەرز، چەند وێنەیەکی کەشتییە نەوتهەڵگرەکەی ئێرانی لە مانگە دەستکردەکانەوە بڵاوکردەوە کە لە بەندەری تەرتووسی سووریا تۆمار کراون. . له‌وێنه‌كه‌دا، كه‌شتى نهوتههڵگرى ئادریان دەریای 1، كه پێشتر ناوى گرێس 1 بوو، به‌ڕوونى ده‌رده‌كه‌وێت، کە 6ی ئەم مانگە لە بەندەری تەرتووس نەوتەکەی خاڵی کردووە. . رۆیتەرز ئاشکرای کردووە، وێنەکانی کەشتییەکە لە لایەن کۆمپانیایەکی مانگە دەستکردەکان بە ناوی ماکسار تەکنەلۆژییەوە گیراون. . میدیاکان پێشتر بڵاویانکردەوە، هه‌فته‌ى ڕابردوو كه‌شتیه ئێرانیهكه له ڕۆژئاواى سوریا و لە دەریای ناوه‌ڕاستدا ئامێرى چاودێرییکردنی كوژاندووهتهوە. . لهبەرانبەردا جۆن بۆڵتن، گه‌وره ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریكا له‌تویتێکدا، وێنه‌ى كه‌شتییه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه و نوسیویهتى: "بۆ ئەوانەی كە بڕوایان نەدەكرد كەشتیی ئەدریان دەریای 1 ڕووی لە سوریا كردووە ئەوه‌ش وێنەكەیەتی." . بۆڵتن باسی لەوەکردووە، "ئێران ئه‌وه‌نده‌ی له‌خه‌مى ئه‌سه‌د و ڕژێمهكهیهتى، ئه‌وه‌نده خه‌مى گه‌له‌كه‌ى خۆى نیه، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه تا ئه‌و وڵاته ده‌ست له‌درۆ و تیرۆر هه‌ڵنه‌گرێت ئه‌وان سزاكانى سه‌رى لانابه‌ن." . ئه‌و كه‌شتیه نهوتههڵگرهى ئێران كه‌پێشتر ناوى گرێس 1 بوو ڕِۆژى 4ى ته‌مووزی ئەم ساڵ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى جه‌به‌لتاریقه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا و له 15 ى ئابدا ئازاد كرا به‌و مه‌رجه‌ى نه‌وته‌كه‌ى له‌سوریا به‌تاڵ نه‌كات.